كێشەی ئاو لە ھەولێر چارەسەر دەكرێت
مەسعود كارەش، بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێمی كوردستان راگەیاند: "لە چەند رۆژی رابردووەوە بەھۆی بارانی بە خوڕ و دروستبوونی لافاو ئاوی زێی گەورە لێڵ بوو، كە یەكێكە لە سەرچاوەكانی دابینكردنی ئاوی شاری ھەولێر، ئەوە وایكرد كە ئاوەكە دابەشكردنی ئاو لە چەند گەڕەكێكی ھەولێر بوەستێنرێت".
گوتیشی: "خۆشبەختانە لە شەوی رابردووەوە لە پڕۆژەكانی ئاوی ئیفرازی 1 و 2 و 3 و پڕۆژەی ئاوی شەقڵاوە كەوتوونەتەوە كار و ئاو بۆ بەشێك لە گەڕەكەكانی شاری ھەولێر و شەقڵاوە و پیرمام گەڕاوەتەوە، بۆ كاتژمێر 4ی ئێوارەی ئەمڕۆ دەتوانین ئاو بۆ سەرجەم گەڕەكەكانی ھەولێر دابین بكەینەوە".
روونیشی كردەوە: "بۆ ئەوەی كێشە لە پڕۆژەكان دروست نەبێت و ئاوی لێڵ بۆ خەڵك بەرنەدەینەوە ناچاربووین ئاوەكە بگرینەوە تا ئاو روون دەبێتەوە".
k24-
