ته‌نیا بۆ پیاسه‌كردن 12 ئۆتۆمۆبیلی له شاری هه‌ولێر دزی
له‌مباره‌یه‌وه تۆمه‌تباره‌كه قسه ده‌كات و ده‌ڵێت: "ته‌نها بۆ پیاسه و گه‌ڕان ئۆتۆمبێله‌كانم ده‌دزی و مه‌به‌ستی ترم نه‌بووه،
له به‌رامبه‌ریشدا پۆلیس ده‌ڵێت: "تۆ‌متبار 4 بۆ 5 رۆژ دوای دزینی ئۆتۆمبێله‌كان، ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌شه‌قامێكدا‌جێده‌هێشت، به‌ڵام ویل و تایه و كه‌لوپه‌له‌كانی ناوی ده‌گۆڕین".
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه چه‌ند حاڵه‌تێكی دووباره بوونه‌وه‌ی دزینی ئۆتۆمبێل ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێری سه‌قاڵ كردووه، دوواجار هێزه ئه‌منیه‌كان توانیان شوێنپێی تاوانكار هه‌ڵبگرن و تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی بدۆزنه‌وه كه گه‌نجێكه به‌ناوی "ص.ت". به‌گوته‌ی تۆمه‌تباره‌كه له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی 10 مانگدا 12 ئۆتۆمبێلی دزیوه، ئه‌وه‌شی جێگای تێڕامانه هیچ كام له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی نه‌فرۆشتووه و به گوته‌ی خۆی، 4 تا 5 ڕۆژ بۆ پیاسه و گه‌ڕان به‌كاری هێناون و دواتر له‌سه‌ر شه‌قام و كۆڵانه‌كان بۆ خاوه‌نه‌كانیان جێ ده‌هیشتن.
تۆمه‌تبار ته‌نها ئۆتۆمبێلی جۆری ئۆپڵی مۆدێلی ساڵانی خوار 2000ی دزیوه، سه‌باره‌ت به هۆكاری دزینی ئه‌و جۆره‌ی ئۆتۆمبێلانه‌ش تۆمه‌تباره‌كه نایشارێته‌وه، "بۆیه ئه‌و جۆره ئۆتۆمۆبیلانه‌م دزیوه، چونكه خه‌رجی سووته‌مه‌نییان كه‌م بووه و به پاره‌یه‌كی كه‌م دوو رۆژ بۆخۆم ده‌سووڕامه‌وه".
یه‌كێك له‌و هاوڵاتیانه‌ی كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دزراوه، باسی ڕووداوه‌كه و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌رچی ئۆتۆمبێله‌كه‌م بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵام دزه‌كه ویل و تایه و كه‌لوپه‌لی دیكه‌ی ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی گۆڕیوه و پاشان به‌جێی هێشتووه".
سه‌باره‌ت به شێوازی دیزكردنه‌كه و چۆنیه‌تی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كه‌ش، هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی هه‌ولێریش ڕوونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت: "له‌ڕێگه‌ی كامێرای چاودێرییه‌وه توانیمان هه‌موو ورده‌كارییه‌كان بزانین، تا ئه‌و كاته‌ی تۆمه‌تباره‌كه‌مان دۆزییه‌وه و ده‌ستگیرمان كرد"، هه‌وره‌ها گوتی: "دوای ئه‌وه‌ی تۆمه‌تباره‌كه‌مان ده‌ستگیركرد، دانی به‌وه‌دا ناوه كه به‌لایه‌نی كه‌م 12 ئۆتۆمۆبیلی دزیوه".
له‌شاری هه‌ولێر و ناوچه‌كانی دیكه، ئه‌گه‌رچی لێره و له‌وێ ڕۆژانه حاڵه‌تی جۆراوجۆری تاوان ڕووده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هاولاتیانی دڵخۆش كردووه ئه‌وه‌یه كه حاڵه‌ته‌كانی تاوان سنووردارن و دواجار به ده‌ستگیركردن و به سزاگه‌یاندنی تاوانباران، كه‌یسه‌كانیان داده‌خرێت.
k24-
