له‌ هه‌ولێر دزێكى سه‌ير ده‌ستگيركرا

 له‌ هه‌ولێر دزێكى سه‌ير ده‌ستگيركرا
ۆليسى هه‌ولێر، رايگه‌ياند، تۆمه‌تبارێكيان ده‌ستگيركردووه‌، كه‌ دانى به‌وه‌دا ناوه‌، ته‌نيا بۆ پياسه‌كردن له‌ ماوه‌ى 10 مانگى رابردوودا 12 ئۆتۆمبێلى دزيوه‌.

تۆمه‌تباره‌كه‌ ته‌نيا ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى بردووه‌، كه‌ خوار مۆدێلى 2000 بوون و خۆيشى له‌ لێدوانيدا رايگه‌ياند، ئۆتۆمبێله‌كانم ته‌نيا بۆ پياسه‌ بردوون و بۆيه‌ ئۆتۆمبێلى نوێم نه‌بردووه‌، چونكه‌ نه‌مده‌توانى به‌نزينيان بۆ بكڕم و مۆديلى كۆن خه‌رجييان هه‌رزانتر بوو.
k24-
Top