لەسەر رێگای دهۆک - مووسڵ دوو بارهەڵگر سووتان
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 29/10/2018، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا، لەسەر رێگای سەرەکی دهۆک - مووسڵ دوو بارهەڵگر بەیەکیاندادا و بەهۆیەوە هەردوو بارهەڵگرەکە ئاگریان گرت.
دوای ڕووداوەکە، تیمەکانی بەرگری شارستانی دهۆک گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد.
هەر بەپێی زانیارییەکان، یەکێک لە شوفێری بارهەڵگرەکان برینداربووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
باسنيوز
