لە ڕەواندز فەرمانبەرێکی شارەوانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
نەجات مەجید، سەرۆکی شارەوانی قەزای ڕەواندوز ڕايگەیاند: ”کاتژمێر 11:45 خولەکی پێش نیوەڕی ئەمڕۆ (عەبدولقادر حەسەن) کە 1962 و نزیکەی 15 ساڵە فەرمانبەری شارەوانی قەزاکەیە، بە چەکی دەمانچە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە“.
سەرۆکی شارەوانی ڕەواندز لەبارەی هۆکاری ڕووداوەکەوە گوتیشی: ”هۆکارەکەی دیار نییە، ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە“، لەبارەی ئەو چەکەی کە تەقەکەی پێ کراوە نەجات مەجید ئاشکرای کرد: ”نازانن ئەو چەکەی لە کوێ هێناوە، دەبێ لێکۆڵینەوە بکرێت تا بزانن لە کوێی هێناوە“.
هەر لەو بارەیەوە ڕائید سەعدون نەبی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ڕايگەیاند: ”لەلایەن نەخۆشخانەی ڕەواندزوە ئاگادار کراینەوە، کە کەسێک بە برینداری هێنراوەتە نەخۆشخانە، دواتر دەرکەوت کە بە بەچەکی جۆری ”دەمانجەی تورکی“ گولەی لە خۆی داوە و بەسەختی بریندار بووە“.
ئەوەشی خستە ڕوو کە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر کراوە، گوتیشی: ”نەمانتوانی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە وتەی وەربگرین، تا بزانین بۆ خۆی بریندار کردووە“.
باسنيوز
