لە باشماخ نۆ تانكەر بەنزینی خراپ گەڕێندرانەوە بۆ ئێران
بەڕێوەبەرایەتیی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ، لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕای گەیاندووە "بەمەبەستی ڕێگریكردن لە هاوردەكردنی سووتەمەنی بەگشتی و بەنزینی كوالێتی خراپ، بەتایبەتی بۆ هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ 29/10/2018 پاش ئەنجامدانی پشكنین بۆ نۆ تانكەری بەنزین لەلایەن تاقیگەی پشكنینی سووتەمەنی باشماخەوە، دەركەوتووە بەنزینی 9 تەنكەر شیاو نین بۆ بەكارهێنان".
بەپێی ڕاگەیەندراوەكە "بەهۆی دەرنەچوونیان لە پشكنین بڕیار درا بە گەڕاندنەوەی سەرجەم تانكەرەكان بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران".
باسنيوز
