لە مەریوان وەرزشوانێکی قارەمانی کورد سەرقاڵی کۆڵبەرییە
چەند وێنەیەکی ئەو وەرزشوانە قارەمانەی کورد لە کاتی کۆڵبەری کاتێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کرایەوە، کاردانەوەی توندی چالاکانی مەدەنی و کۆمەڵایەتیی کوردی لێ کەوتەوە.
نەبوونی دەرەتانی کار و نەڕەخساندنی هەلی کار و سرمایەدانان لە شارە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بووەتە هۆی ئەوەی زۆرێک لە گەنجان و تەنانەت پیرەکان لەو شارە بە ناچاری پیشەی پڕ مەترسیی کۆڵبەری یان چوون بۆ شارە دوورەکانی ئێران بگرنە بەر تا بژیوی خۆیان و بنەماڵە دابین بکەن.
ساڵانە لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە دەستڕێژی گوللەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەبنە قوربانی کە کۆمەڵێکیان خاوەنی بڕوانامەی باڵای زانکۆیین.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ماڵپەڕی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی (هەنگاو) لە سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەرەوە لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران 7 کۆڵبەر کوژراون و 16 کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.
باسنيوز
