پارتی: بۆ پێکهێنانی حکوومەت پەکمان لەسەر هیچ لایەنێک نەکەوتووە
عارف ڕوشدی، ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕايگەیاند: ”پێم باشە لە پێکھێنانی حکوومەتدا دۆخی ھەرێمی کوردستان لەبەرچاو بگیرێت، ھەروەھا ھەر لایەنێک بەپێی دەستکەوتی خۆی بەشداری پێ بکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا حکوومەت لەو لایەنانە پێک بێت کە ئەھلی بەرپرسیارێتی بن، نەک تەنیا لە کاتە باشەکاندا لە حکوومەت بن و لە کاتی درووستبوونی گرفت بکشێنەوە“.
ڕوونیشی کردەوە: ”پارتی بۆ پێکھێنانی حکوومەت لەسەر هیچ لایەنێک پەکی ناکەوێت، لە توانایدایە حکوومەت لەو ھێزانە پێکبھێنێت کە گونجاون، بۆیە دەتوانێت بە ٥٠ +١ دروستی بکات“.
عارف روشدی نەیشاردەوە کە باش نییە ھەموو ھێزەکان بچنە ناو حکوومەتەوە، چونکە ”پێویستە پرۆسەی دیموکراسی گەشە بکات“. گوتیشی: ”بۆ ھەر حکوومەتێکیش، ئۆپۆزسیۆنی نیشتمانیی کارا بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان پێویستە“.
باسنيوز
