یەكێتی بانگەشەی ئارامی دەكرد ئێستا داوا دەكات دۆسیەی ئەمنی كەركووك رادەستی پۆلیسی ناوخۆ بكرێت

یەكێتی بانگەشەی ئارامی دەكرد ئێستا داوا دەكات دۆسیەی ئەمنی كەركووك رادەستی پۆلیسی ناوخۆ بكرێت
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایگەیاند، داوای ئەوەیان كردووە دۆسیەی ئەمنی پارێزگای كەركووك رادەستی پۆلیسی ناوخۆیی بكرێت. گوتیشی: ئەگەر بەشیش نەكات دەكرێت پۆلیسی نوێ‌ لە هەموو پێكهاتەكان دابمەزرێت.

ئاسۆ مامەند، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ‌و بەرپرسی مەڵبەندی ئەو حیزبە لە كەركووك راگەیاند: ئێمە وەك یەكێتی داوای ئەوەمان كردووە، دۆسیەی ئەمنی ناو شاری كەركووك رادەستی پۆلیسی ناوخۆ بكرێت، ئەو قسەیەمان لەگەڵ پێكهاتەكانی دیكەش كردووە، پێویستە هێزە ئەمنییە جیاجیاكانی عێراق لە ناو شاری كەركووك بكشێنەوە، ئەگەر پۆلیسی ناوخۆش بۆ ئەو ئەركە كەمە، دەكرێت حكومەتی عێراق پۆلیسی دیكە لە هەموو پێكهاتەكان دابمەزرێنێت.

ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو داوای ئەوەشیان كردووە پێشمەرگە بگەڕێتەوە ئەو شوێنەی 2014 لێیبووە.

لە دوای خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەری 2017وە دۆسیەی ئەمنی كەركووك ‌و ناوچە كێشەلەسەرەكان بەتەنیا لەژێر دەسەڵاتی حكومەتی عێراقدایە، ئەوەش پێچەوانەی دەستووری عێراقە.







RUDAW
Top