پۆلیس قومارخانه‌یه‌ك له شاری هه‌ولێر داده‌خات كه سه‌دان ده‌فته‌ر دۆلارى تێدا دۆڕێندراوه
به‌گوێره‌ی به‌دواداچوونێك بۆ ئه‌و حاڵه‌ته، له‌و قومارخانه‌یه ژماره‌یه‌كی زۆری كه‌لوپه‌لی قوماركردن و ئامێری ژماردنی پاره ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
ئه‌و قومارخانه‌یه كه له‌گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری ئاشكرا بووه، له‌لایه‌ن 4 كچی كازاخستانی، توركی و عێراقی و به هاوكاری 7 گه‌نجی كورد به‌ڕێوه‌ده‌برا.
به‌شێك له‌و گه‌نجانه‌ی له قومارخانه‌كه ده‌ستگیركراون، جه‌خت له‌سه‌ر په‌شیمانبوونه‌وه‌یان له ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره ده‌كه‌ن و یه‌كێك له‌و گه‌نجانه جه‌خت ده‌كاته‌وه، "له‌و قومارخانه‌یه بڕی 30 ده‌فته‌ر دۆلاری دۆڕاندووه".
له لێدوانێكی تایبه‌تدا وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند: "ئه‌و 4 ئافره‌ت و 7 پیاوه تۆمه‌تباره‌مان ده‌ستگیركرد، كه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی ئه‌و قومارخانهیان كردبووه‌وه"، هه‌وره‌ها گوتی: "كه‌سی وا هه‌بووه بڕی 350 ده‌فته‌ر دۆلاری له‌و قومارخانه‌یه دۆڕاندووه".
وادیاره ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه قومارخانه‌ی نایاسایی له شاری هه‌ولێر دابخرێت، پێشتریش چه‌ندین شوێنی له‌و جۆره داخراون و رێككاری یاساییش له‌گه‌ڵ تۆمه‌تبارانی ئه‌م كاره گیراوه‌ته به‌ر.
k24-
