ھۆكاری سوتانی بازاڕی لەنگەی ھەولێر ئاشكرا دەكرێت
عەلی رەشید، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر راگەیاند: "دڵنیایی تەواو دەدەینە کاسبکارانی بازاڕی لەنگە، کە بەزووترین کات بازاڕەکە لەسەر شێوازی پێشوو نۆژەندەکرێتەوە و ئاسانکاریش بۆ کاسبکاران دەکرێت".
ئاماژەی بەوەشدا: "هۆکاری سەرەکی سووتانی بازاڕەکە بەهۆی شۆڕتی کارەباوە بووە، هەروەها لیژنەیەک بۆ سەرجەم بازاڕەکان پێکدێت، تاوەکو رێگە لە رووداوی هاوشێوەی بازاڕی لەنگە بگیرێت".
سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر گوتیشی: "داوا لە حکوومەت دەکەین، کە قەرەبووی زیانلێکەوتووان بکاتەوە".
k24-
