خەسرۆ گۆران: چاوەڕێ دەکەین لەم حەفتەیەدا دادگا ئەنجامی ھەڵبژاردن پەسەند بکات

	 خەسرۆ گۆران: چاوەڕێ دەکەین لەم حەفتەیەدا دادگا ئەنجامی ھەڵبژاردن پەسەند بکات
بڕیارە لەم حەفتەیەدا ئەنجامی کۆتاییی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە لایەن دادگاوە پەسەند بکرێت و بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتیش ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، پارتی چەندین تانەی لە ئەنجامەکان داوە و چاوەڕێی وەڵامن.



ڕۆژی ٣٠ی ئەیلوولی ڕابردوو ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە چوو، پارتی توانی ٤٥ کۆرسی بەدەست بێنێت و لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان بە جیاوازیەکی زۆر لەگەڵ لایەنەکانی دیکە براوەی یەکەمە. خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لەم حەفتەیەدا کۆتایی بە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان دێت و کاتی لێدانی تانە بە گوێرەی یاسا تەواو بووە، لەم حەفتەیەدا چاوەڕێ دەکەین تانەکان یەکلا بکرێنەوە و دادگاش ئەنجامی کۆتاییی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان پەسەند بکات."



بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دەڵێت: "ئێمە وەک پارتی چەندین تانەمان لە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی ٣٠ی ئەیلوول داوە، ھەم وەک لیستی ١٨٣ی پارتی و ھەمیش کاندیدانی لیستەکەمان."
kdp -
Top