ئافره‌تێكى دووگيان گيانى له‌ده‌ستدا
له كه‌ركووك، رايگه‌ياند، ئافره‌ته‌كه له لايه‌ن نۆڕينگهيهكى پزيشكييه‌وه ره‌چه‌ته‌ى بۆ كراوه و ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئازادى كراوه، به‌ڵام ئه‌و پزيشكه‌ى له‌وێ بووه، ئاماده نه‌بووه چاره‌سه‌رى بۆ بكات، به‌و هۆيه‌وه گيانى له‌ده‌ستداوه.
هاوسه‌رى ئافره‌ته‌كه رايگه‌ياند، پزيشكه‌كه داوايكردووه، دواين سۆنه‌رى بۆ بهێنرێت ئينجا له نه‌خۆشخانه وه‌ريده‌گرێت، ئه‌وانيش تكايان كردووه، چاره‌سه‌رى حاڵه‌ته‌كه‌ى بكرێت و دوا نه‌خرێت، به‌ڵام گوێ له داواكارييه‌كه‌يان نه‌گيراوه و به‌و هۆيه‌وه ئافره‌ته‌كه گيانى له‌ده‌ستداوه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان كه‌سوكارى ئافره‌ته‌كه سكاڵايان تۆمار كردووه و هۆكارى سه‌ره‌كى گيانله‌ده‌ستدانى ئافره‌ته‌كه بۆ كه‌مته‌رخه‌مى پزيشك ده‌گێڕنه‌وه.
k24-
