ده‌یان كچی ئێزیدی ئاشكرا ده‌بن كه هێشتا به‌نهێنی له‌ده‌ست خێزانه مووسڵییهكانن
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به سایتی مه‌علومه‌ی راگه‌یاندووه، "زانیاری‌یان پێ گه‌یشتووه كه به‌ده‌یان كچی ئێزیدی كه خێزانه مووسڵییه‌كان به‌زۆر له كوڕه‌كانیان ماره كردووه له‌و شاره ماون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌و خێزانه مووسڵیانه هه‌ڕه‌شه‌یان له‌و كچه ئێزیدیانه كردووه و به‌وه ترساندوویانن، كه كه‌س و كاره‌كانیان به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێن، بۆئه‌وه‌ی به‌مه‌به‌ستی شووتنهوهی نامووس بیانكوژن، ئه‌مه‌ش ترسی لای ئه‌و كچانه درووست كردووه و نا‌وێرن له‌ترسی مردن هه‌وڵی راكردن و گه‌ڕانه‌وه بۆ كه‌س و كاره‌كانیان بده‌ن".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه داواشی له هێزه ئه‌منییه‌كان كردووه، "هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنینی ناو ماڵی خێزانه مووسهڵییهكان ئه‌نجام بده‌ن و له ناسنامه‌ی ئه‌و كچانه دڵنیا ببنه‌وه، بۆئه‌وه‌ی رزگاریان بكه‌ن".
ئاشكراشیكرد، "زۆربه‌ی ئه‌و كچانه له‌لایه‌ن خێزانه داعشه‌كانن یانیش لای خێزانه كۆچپێكراوهكانن كه ئه‌و كچانه‌یان له بازاڕی كۆیلهفرۆشهكان كڕیویانه".
له ساڵی 2014 كاتێك چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر شنگال و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری، جگه له كوشتنی سه‌دان هاووڵاتی بێ‌تاوان و وێرانكردنی ناوچه‌كانیان، به سه‌دان كچی ئێزیدیشیان رفاند، تائێستاش لێره و له‌وێ به هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، پرۆسه‌ی رزگاركردنی ئه‌و رفێندراوانه به‌رده‌وامه.
k24-
