به‌سام عه‌لی: به‌رده‌وام ده‌بین له دابه‌شكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیداندا
به‌سام عه‌لی به‌رپرسی لقی 12ـی پارتی له پاریزگای هه‌ڵه‌بجه گوتیشی: "تائێستا دوو وه‌جبه‌مان دابه‌ش كردووه. وه‌جبه‌ی یه‌كه‌میان 42 خانوو بووه و هیی دووه‌میش 20 خانوو بووه، له ڕۆژانی ئاینده‌ش 20 خانووی دیكه دابه‌ش ده‌كه‌ین به‌سه‌ر خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان.''
ئه‌و بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان جه‌ختی له‌ر به‌رده‌وامبوونیان له‌سه‌ر ته‌واوكردنی خانووی شه‌هیدانی پارتی له هه‌ڵه‌بجه و دابه‌شكردنیان به‌سه‌ر خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیداندا دووپات كرده‌وه و گوتی، تائه‌وكاته‌ی ته‌واوی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان ده‌بنه خاوه‌نی خانووی خۆیان، پڕۆسه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێ.
به‌سام عه‌لی جه‌ختیش له بهئهمهكیی پارتی ده‌كاته‌وه به‌رامبه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدان و ده‌ڵێ، ''ڕۆڵه‌كانیان به‌خشیوه به ئازادی و سه‌رفرازیی كوردستان، ئه‌ركه له‌سه‌ر ئێمه‌ش كه ئه‌وه‌ی له ده‌ستمان بێت به زیاده‌وه بۆیان بكه‌ین، موژده‌ش به كه‌سووكاری شه‌هیدان ده‌ده‌ین له هه‌ڵه‌بجه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر دابینكردنی خانوو بۆ ته‌واوی كه‌سوكاری شه‌هیدان".
kdp-
