هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەکی لەبارەی مۆڵەتی شوفێری نێودەوڵەتی بڵاو کردەوە
فازل حاجی، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆی هه‌ولێر له هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) ڕای ده‌گه‌ێنێت، ماوه‌یه‌كه له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڕیكلام بۆكۆمپانیایه‌ك ده‌كرێت كه له‌به‌رامبه‌ر برێك پاره مۆڵه‌ته ئاساییه‌كه‌ی شۆفێریت بۆده‌كات به‌مۆله‌تی نێوده‌وڵه‌تی.
گوته‌بێژەکەی هاتوچۆی هه‌ولێر دەشڵێت: " ئێمه هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا ئه‌م كۆمپانیایه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هاتوچۆوه نییه، ئه‌وه‌ی ده‌یكات ساخته‌كاری و فێڵكردنه، ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی كه دروستی ده‌كات و ده‌یدات به‌هاووڵاتییان ساخته‌یه تاكه شوێن كه‌هاووڵاتییان ده‌توانن له‌رێگایه‌وه مۆله‌ته‌كه‌یان بكه‌ن به‌نێوده‌وله‌تی فه‌رمانگه‌كانی هاتوچۆیه".
فازڵ حاجی لە ڕوونکردنەوەکەیدا، داوا له‌هاووڵاتییان دەکات و ئاگاداریشیان دەکاتەوە کە مامەڵە لەگەڵ ئەم شوێنە گوماناویانە نەکەن.
باسنيوز
