هێرش دەکرێتە سەر بازگەیەکی حەشدی شەعبی لە کەرکووک
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، هێرشەکە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 27/10/2018 بە هاوەن کراوەتە سەر بازگەیەکی هاوبەشی هێز و میلیشیا عێراقییەکان لە ناوچەی شەلالات لە سنووری حەویجە لە باشووری رۆژئاوای کەرکووک.
هێرشەکە لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە کراوەتە سەر بازگەکە و بەهۆی جوڵەی بەردەوامی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، گومان دەکرێ چەکدارانی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە هێرشەکەیان ئەنجام درابێ.
دوای داگیرکردنی کەرکووک و ئەو ناوچە کوردستانییانە لە ئەنجامی خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەر، هێز و میلیشیا عێراقییەکان لایەنی ئەمنیی ئەو ناوچانەیان گرتە دەست و بەهۆی ناکاراییشیانەوە، چەکدارانی داعش و گرووپە تاوانکارییەکان بەردەوام کردەی تیرۆریستی، رفاندن و کوشتن ئەنجام دەدەن.
ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، کەرکووک، خورماتوو و ناوچەکانی دەوروبەری كه‌وتنە ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، دواتر هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه و به‌و هۆیه‌وه سه‌دان پێشمه‌رگه و هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیش ئاواره بوون.
باسنيوز
