هه‌ده‌په داوای هاوپه‌یمانیەتی له‌گه‌ڵ جه‌هه‌په‌دا ده‌كات
ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی هه‌ده‌په داوا ده‌كات له به‌رامبه‌ر ئاكپارتی و مه‌هه‌په‌دا بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان، هه‌ده‌په و جه‌هه‌په به‌یه‌ك لیست بچنه ناو هه‌ڵبژاردنه‌وه.
عومه‌ر فاروق گه‌رگه‌رلیئۆغلو ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په له لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی (T24)ـی توركی پێیوایه بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری مه‌هه‌په و ئاكپارتی هه‌ر به‌یه‌كه‌وه‌ن و له یه‌كتری جیا نابنه‌وه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی ئاكپارتی و ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆكی مه‌هه‌په بڕیاریان دا له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كاندا به‌یه‌ك لیست نه‌چنه ناو هه‌ڵبژاردن و هه‌ر پارته و رێگه‌ی خۆی بگرێته به‌ر. به‌ڵام گه‌رگه‌رلیئۆغلو پێیوایه هه‌رچه‌نده سه‌ركرده‌كانی ئه‌و دوو پارته بڕیاریش بده‌ن به یه‌ك لیست نه‌چنه ناو هه‌ڵبژاردنه‌وه، به‌ڵام بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری ئه‌و دوو پارته وه‌كو یه‌كن و هاوپه‌یمانن.
بۆیه ئه‌و داوا له هه‌ده‌په و جه‌هه‌په ده‌كات له به‌رامبه‌ر مه‌هه‌په و ئاكپارتیدا هاوپه‌یمانیەتیەك ببه‌ستن، تا بتوانن سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێنن.
پێشیوایه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ئاكپارتی سه‌رۆكی شاره‌وانی (ئه‌نكه‌را، ئیسته‌نبۆڵ، ئیزمیر) له ده‌ست ده‌دات، به‌و مه‌رجه‌ی هه‌ده‌په و جه‌هه‌په ببنه هاوپه‌یمان.
bas news-
