بزووتنەوەی ئیسلامی ھۆشداری توند بە یەکگرتوو دەدات
ئەنوەر عەنەبی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی، ڕاگەیاند: "لیستى بەرەو ئیسڵاح، کە پێکھاتووە لە ھاوپەیمانیەتی نێوان بزووتنەوە و یەکگرتوو، ھەزاران دەنگی بزووتنەوەی تێدایە و نابێ یەکگرتوو لیستهكه وەلابنێ و بە ناوى فراكسیۆنى یەکگرتوو، بەشداری پەرلەمانی کوردستان بکات".
ئهو سهركردهیهی بزووتنهوهى ئیسلامی، گوتیشی: "ڕاستە ڕێژەی دەنگی کاندیدەکانمان نەگەشتووەتە ئاستی دەرچوون، بەڵام لایەنگرانمان دەنگیان بە ھاوپەیمانیەتی بەرەو ئیسڵاح، داوه، بۆیە بەپێی یاساکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی، دەبێ بەو فراکسیۆنە بەشداری پەرلەمانی کوردستان بکەین".
ئاماژەی بەوەش دا، كه بزووتنەوەی ئیسلامی و یەکگرتوو ئیسلامی لە کۆبوونەوەکاندا ڕاوێژ بەیەکتری دەکەن، بەڵام تائێستا یەکگرتوو باسی كارێكی لەو شێوەیەی نەکردووە، گوتیشی: "ئەگەر یەکگرتوو کارێکی لەوشێوەیە بکات، ئەوکاتە ھەڵوێستی خۆمانمان، دەبێت".
bas news-
