دوو کەس لە کاتی دزیکردن دەستگیر کران

 دوو کەس لە کاتی دزیکردن دەستگیر کران
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر، لە راگەیاندراوێکدا، دەستگیرکردنی دوو دزی راگەیاند، کە لەکاتی ئەنجامدانی دزیکردن، دەستگیرکراون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25\10\2018، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر، لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە کاتژمێر 10:00ی شەوی 23\10\2018، نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی باکوور توانیان دوو تۆمەتبار لەکاتی ئەنجامدانی تاوانی دزی لە گەڕەکی سەربەستیی ٣٢ ی پاڕک دەستگیر بکەن.

لەم بارەیەوە ئومێد عارەب، ئەفسەری نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی باکوور بە ئەکاونتی پۆلیسی هەولێری ڕاگەیاندووە، کە کەوا تۆمەتباران دانیان بە تاوانەکەیان ناوە، کەوا دەیانویست دزی لە ماڵێک بکەن و لە کاتی دزییەکەدا تۆمەتباران دوو چەکی کڵاشیکۆف و دەمانچە و ڕومانەیان پێ بووە.

جەختیش لەوە کراوەتەوە، کە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخراو ڕەوانەی بەردەم دادوەر کراون، دادەوەریش بڕیاری بەندکردنی تۆمەتباران بە ماددە (٤٤۲) لە (ی. س. ع) دا.











باسنيوز
Top