له هه‌ڵه‌بجه چواره‌مین فێستیڤاڵی هه‌نار دەستی پێ‌کرد
مه‌ریوان عه‌بدولعه‌زیز، یه‌كێك له سه‌رپه‌رشتیارانی فێستیڤاڵه‌كه ڕايگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ (25/10/2018) ، چواره‌مین فێستیڤاڵی هه‌نار بۆ به‌رهه‌مه ناوخۆیی و كاره ده‌ستییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه، شاره‌زوور و هه‌ورامان، دەستی پێ‌کرد كه چه‌ندین جۆر به‌رهه‌می ناوخۆیی و كاری ده‌ستی تێیدا نمایش كران".
ڕوونیشی كرده‌وە: "فێستیڤاڵی ئه‌مساڵ جیاوازه له ساڵانی ڕابردوو، چونكه دوو ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و نزیكه‌ی (230) فرۆشیاریش به به‌رهه‌مه‌كانیان به‌شدارییان كردووه، هه‌روه‌ها له فێستیڤاڵه‌كه‌دا جگهلە نمایشكردنی به‌رهه‌مه ناوخۆیی و كاره ده‌ستییه‌كان، پێشانگای فۆتۆگرافیش كراوه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵیك به‌رنامه‌ی هونه‌ریش پیشكه‌ش ده‌كریت".
به گوته‌ی مه‌ریوان، خه‌ڵكێكی زۆر له شاره جیاوازه‌كانی كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له فێستیڤاڵه‌كه هاتوونه‌ته هه‌ڵه‌بجه و به‌شداریان كردووه.
مەریوان عەبدولعەزیز گوتیشی: "ئه‌نجامدانی ئه‌م فێستیڤاڵه به گرنگ و پێویست ده‌زانین، چونكه ده‌بیته بازاڕیك بۆ ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می جووتیاران و ده‌شبێته هۆكارێكیش بۆ ڕاكێشانی گه‌شتیاران بۆ سنوره‌كه".
باسنيوز
