پڕۆژەی شنگلبانە قوتابییە یەکەمەکانی سنووری رەواندوز خەڵات دەکات

 پڕۆژەی شنگلبانە قوتابییە یەکەمەکانی سنووری رەواندوز خەڵات دەکات
پڕۆژەی شنگلبانە بۆ چوارەمین ساڵ، قوتابییە یەکەمەکانی هەردوو قۆناغی ئامادەیی و ناوەندی و هەروەها پەیمانگای هونەرە جوانەکانی رەواندوز خەڵات دەکات.

حازم کوردە، خاوەنی پڕۆژەی شنگلبانە ڕايگەیاند، سبەی پێنجشەممە ٢٥ی ١٠ی ٢٠١٨، وەک نەریتێکی ساڵانە، بۆ چوارەمین ساڵ بە دوای یەک، لە مەراسیمێکدا قوتابییانی (یەکەم و دووەم و سێیەم)ی قۆناغەکانی ئامادەیی (زانستی و وێژەیی) و ناوەندی لە سنووری رەواندوز و قوتابییە یەکەمەکەی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی ڕەواندوز خەڵات دەکەین.

ئەوەشی ڕوون کردەوە کە قوتابییە دووەم و سێیەمەکان بۆ یەکجار بە بڕە پارەیەکی نەختینەیی هاوکاری دەکرێن، بەڵام ئەو قوتابییانەی یەکەم بوون، بە درێژایی ئەو ساڵانەی لە زانکۆ دەخوێنن، ساڵانە بڕی ٦٠٠ دۆلاریان لە پڕۆژەی شنگلبانەوە وەک هاوکاری پێ دەدرێت و تا ئەو کاتەی زانکۆش تەواو دەکەن، ئەگەر بیانەوێ لە شنگلبانە کار بکەن، ئەوا ”ئەفزەلیەتیان پێ دەدرێ و هاوینان دەتوانن لەوێدا کار بکەن“.

جەختیشی کردەوە کە لە مەراسیمەکەی سبەیدا زیاتر لە ١٠ قوتابی لەلایەن پڕۆژەی شنگلبانەوە خەڵات دەکرێن.











باسنيوز
Top