نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی توركیا په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره‌ تاوتوێ کرد

 نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی توركیا په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره‌ تاوتوێ کرد
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و باڵیۆزی توركیا له‌ عێراق، په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ ئه‌نقه‌ره‌یان له‌ هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌ به‌تایبه‌تی له‌ بوار‌ی بازرگانی و ئابووریدا، دووپات كرده‌وه‌.

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 24/10/2018، نێچیرڤان بارزانى، پێشوازى له‌ فاتیح یڵدز، باڵیۆزی توركیا له‌ عێراق كرد‌، باڵیۆزی تورکیا، خۆشحاڵیی خۆی به‌ یه‌كه‌م سه‌ردانی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانى له‌ سه‌رۆك وه‌زیران كرد، هه‌روه‌ها به‌شداریی به‌هێزی هه‌رێمی كوردستانی له‌ پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراقدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غداى له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا به ‌پێویست زانی.

نێچیرڤان بارزانى، ڕای گه‌یاند هێزه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان به‌ هێزه‌وه‌ له‌ به‌غدا ده‌بن و به‌شداری له‌ حكوومه‌تی عێراقدا ده‌كه‌ن، سه‌باره‌ت به‌ هه‌رێمی كوردستانیش تیشكی خسته‌ سه‌ر‌ سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مان و ئاشكرای كرد، كه‌ له‌ سه‌روبه‌ندی ئه‌وه‌دان كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكبهێنرێت.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ ب كونسوڵی گشتیی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ریان ئاماده‌ى بوون، دۆخی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و چه‌ندین ته‌وه‌ری دیكه‌ى جێی بایه‌خى هه‌ردوولا، تاوتوێ كران.










باسنيوز
Top