قایمقامی ناوەندیی هەولێر لەبارەی پێدانی نەوتی سپی زانیاری دەخاتە ڕوو

 قایمقامی ناوەندیی هەولێر لەبارەی پێدانی نەوتی سپی زانیاری دەخاتە ڕوو
قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر ڕای دەگەیەنێت، ئەو بڕە نەوتەی لە بەغداوە ڕەوانە دەکرێت، بەسەر خەڵکی ناوچە شاخاوییەکاندا دابەش دەکرێت.

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر ڕایگەیاند: "ڕۆژانە سێ بۆ چوار تانکەر نەوت لە بەغداوە دێت، ئێمەش بۆ ناوچە شاخاوییەکانی دەنێرین و لەوێ دابەش دەکرێت".

قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد: "هەوڵەکانی پارێزگار بۆ بەردەوامی بە هاتنی ئەو بڕە نەوتە و زیاتر لە بەغداوە بەردەوامن، بۆ ئەوەی وەک بابەتی ناردنی بەنزین نەبێت".

ڕوونیشی کردەوە ئەگەر ناردنی ئەو بڕە نەوتە لە بەغداوە ڕانەگیرێت، ئەوا پێ بە پێ دێتە خوارەوە بۆ سەنتەری شار و گوتیشی "بەپێی پسوولەی خۆراک هەر خێزانێک یەک بەرمیل نەوتی پێ دەدرێت".









باسنیوز
Top