چۆمان.. ڕووداوێكی هاتووچۆ قوربانیی لێكه‌وته‌وه
ڕائید دلاوه‌ر له‌تیف، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سۆران، راگه‌یاند: "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سیشه‌مه 23/10/2018 ئاگاداركراینه‌وه، لە بوونی ڕووداوێكی هاتووچۆ، له‌ڕێگای سه‌ره‌كی شارۆچكه‌ی چۆمان، له نزیك بازگه‌ی ناوپردان، كه لە ئەنجامی پێكدادانی دوو ئۆتۆمۆبێلی جۆری( تیوتا كڕۆلا) پێنج كه‌س برینداربوون و گه‌یەندرانه نه‌خۆشخانه".
گوتیشی: "هۆكاری ڕووداوه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆ لێکتێپەڕبوونی هەڵە، کە جگە لە برینداربوونی پێنج کەس زیانێکی زۆریش بەر هەر دوو ئۆتۆمۆبێلەکە کەوت".
bas news-
