سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان: به كوژرانی خاشوقچی دڵته‌نگین به‌ڵام پێویستی زۆرمان به پاره‌یه
سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان، له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "ئیندیپێندێنت"ی به‌ریتانی رایگه‌یاند، به‌شداری له كۆنگره‌كه ده‌كات كه له سعوودیه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به "داڤۆسی بیابان" ناسراوه.
عیمران خان روونیشی ده‌كاته‌وه، به‌شداریكردنییان له‌و كۆنگره‌یه كاریگه‌ریی خۆی هه‌یه له‌سه‌ر ئابووری وڵات و گوتی: "پێویستی زۆرمان به پاره‌یه".
هاوكات دڵته‌نگی خۆیشی به كوشتنی جه‌مال خاشوقچی رۆژنامه‌وانی نه‌یاری سیاسه‌ته‌كانی ریاز، له‌ناو كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه له ئیستانبول، ده‌ربڕی.
عیمران خان ده‌ڵێت: "سه‌ره‌ڕای ئه‌و رووداوه، به‌ڵام پێویسته سوود له‌و ده‌رفه‌ته وه‌ربگرین و (به‌شداری كۆنگره‌كه بكه‌ین) چونكه وڵاته‌كه‌مان 210 ملیۆن هاووڵاتی تێدا ده‌ژی و له خراپترین قه‌یرانه له مێژووی خۆیدا".
سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئیسلام ئاباد له به‌ده‌ستهێنانی وه‌به‌رهێنان و قه‌رزی ده‌ره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت، ئه‌وا تووشی قه‌یرانێكی گه‌وره‌تر ده‌بێت، چونكه هیچ پاره‌یه‌كی به دراوی بیانی نییه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی بداته‌وه.
k24-
