هێمن هه‌ورامی: پارتی بیر له پێكهێنانی حكوومه‌تێكی به‌بێ یه‌كێتی ناكاته‌وه
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی نێوان پارتی و یه‌كێتی هه‌ورامی گوتی: "په‌یوه‌ندی نێوان پارتی و یه‌كێتی به‌و ئاسته سارد نییه كه نه‌توانین لێك تێبگه‌ین"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "پارتی به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌كات و ئێمه ئیستحقاقی متمانه و ده‌نگه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و جه‌ماوه‌ری پارتی ناكه‌ینه قوربانی چه‌ند لایه‌نێك كه له خوله‌كانی پێشوودا پارتییان له نیوه‌ڕێدا جێهێشت".
سه‌باره‌ت به باڵانسی نێوان پارتی و یه‌كێتیش له به‌شداریكردنیان له حكوومه‌تی داهاتوودا، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی دووپاتیكرده‌وه، "قۆناغی په‌نجا به په‌نجا به‌سه‌رچوو، ژماره‌ی كورسییه‌كان و سه‌نگی لایه‌نه‌كان له‌ناو په‌رله‌مان پێوه‌ری یه‌كلاكردنه‌وه و به‌شداریكردنی هه‌موو لایه‌نه‌كانه له كابینه‌ی نویی حكوومه‌تدا".
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا هێمن هه‌ورامی گوتی: "خه‌ڵكی كوردستان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا پارتییان پاداشت كرد، بۆیه پێویسته ئێمه‌ش خزمه‌تی ئه‌و خه‌ڵكه بكه‌ین و پاراستنی سه‌قامگیری خه‌ڵكه‌كه‌مان له هه‌موو بار و رووێكه‌وه له‌ئه‌ستۆ بگرین".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی یه‌كگرتووی ئیسلامیش كه به‌شدارینه‌كردنی خۆی له حكوومه‌تی داهاتوو راگه‌یاندووه، هێمن هه‌ورامی دووپاتیكرده‌وه، "چ یه‌كگرتوو یان هه‌ر لایه‌نێكی دیكه ئازاده له‌وه‌ی به‌گوێره‌ی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن بێته ناو حكوومه‌ت و پێشوازی لێ ده‌كه‌ین".
دیداری مێری، ، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 23ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2018 له هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد و ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
k24-
