.به‌م شێوه‌یه كار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كانى كه‌ركووك و خورماتوو ده‌كرێت
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، په‌رله‌مانتارى پێشووى كورد له به‌غدا، ڕای گه‌یاند، كه لەدوو رۆژی جیاوازدا بەسەرکردنەوەی ئاوارەکانی کەرکوک و خۆرماتوو و داقوق لەگەڵ دکتۆر بەشیر حەداد، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق و شاندێکی پەرلەمانتارانی کوردستان، ئامانجیان ئەوە بوو، کە لە بەغدا و لەرێگای پەرلەمان و وەزارەتی کۆچ وکۆچبەران بتوانن کار بکەن بۆ ئاسایکردنەوەی دۆخی ناوچەکانیان بۆ ئەوەی سەربەرزانە بگەرێنەوە.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داه، كه هەروەها ئامانجیان ئه‌وه‌یه، تا ئەوکاتە بتوانن هاوکاری ئەو خانەوادە سەربەرزانە بکرێت، جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، كه: "بەداخەوە وەزارەتی كۆچ و کۆچبەرانی عێراق زۆر کەمتەرخەم بوون، لەکاتێکدا ئەوان کوردن دەبوو هەر زوو بەهانایانه‌وه بچن، بەڵام تا ئێستا هیچ کەس بەسەریانی نەکردووەته‌وه".
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، دڵنیایی ده‌داته ئاواره‌كان لە: "گەیاندنی ئێش و ئازارەکانیان بەهەموو ئەو لایەنانەی بەرپرسن لە چاککردنی دۆخی ژیانتان".
ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، كه‌ركووك كه‌وته ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، دواتر هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه و به‌و هۆیه‌وه سه‌دان پێشمه‌رگه و هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیش ئاواره بوون.
bas news -
