كه‌لار.. شێوازى دابه‌شكردنى نه‌وتى سپی به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا ڕاگه‌یاندرا
ڕاگه‌یاندنى قایمقامییه‌تى كه‌لار، له ڕاگه‌یاندراوێكدا، كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ڕای گه‌یاندووه، كه به‌رێوه‌به‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان، ئاشكراى ده‌كات، هه‌فتانه له به‌غداوه 720 به‌رمیل نه‌وتى سپیان پێده‌گات.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، كه ده‌ستیان كردووه به دابه‌شكردنى نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا: "له‌سه‌ره‌تادا ئه‌و گه‌ڕه‌كانه نه‌وت وه‌ر ده‌گرن، كه ساڵى ڕابردوو نه‌وتیان پێنه‌دراوه، پاشان هه‌موو گه‌ڕه‌كه‌كانى تر نه‌وتیان پێده‌درێت به بێ جیاوازى".
ئه‌وه‌ش ڕوون كراوه‌ته‌وه، كه پێدانى نه‌وت به هاووڵاتیان به پێى ئه‌و كارته‌یه، كه ساڵى رابردوو به سه‌ریاندا دابه‌شكراوه و هه‌ر خێزانێك یه‌ك به‌رمیلى پێده‌درێت كه بڕى 216 لیتره، له به‌رامبه‌ریشدا بڕى 51 هه‌زار دینار له هاووڵاتییه‌كه، وه‌رده‌گیرێت.
bas news -
