پارێزگاری هەولێر پێشوازیی لە باڵیۆزی ئیسپانیا کرد
دواى نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ٢٣-١٠-٢٠١٨، نه‌وزاد هادى، پارێزگاری هه‌ولێر له دیوانى پارێزگادا پێشوزای كرد له خوان خوسیه ئهسكۆبار باڵیۆزى ئیسپانیا له عێراق و شاندى یاوه‌ری.
له دیدارێكدا باس له ڕه‌وشى ئه‌مڕۆی عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و پێشڤهچوونهى بوارى ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان و ئارامى و سه‌قامگیریی پایته‌خت كرا، به‌تایبه‌تیش به‌شداریى كاراى وه‌به‌رهێنه‌رانى ئیسپانیا له پڕۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانى هه‌ولێری پایته‌ختدا گفتوگۆى له‌سه‌ر كرا. له‌وباره‌یه‌وه، پارێزگاری هه‌ولێر هه‌موو ئاسانكارییه‌كى خسته ڕوو.
باڵیۆزى ئیسپانیا له عێراق داواى ئاسانكاری و پشتیوانیى پارێزگاى هه‌ولێری كرد بۆ ئه‌نجامدانى ڤیستیڤاڵێكى هونه‌ری سه‌ماى فلامینگۆ له هه‌ولێری پایته‌خت بۆ ناساندنى زیاتری كلتوور و فه‌رهه‌نگى گه‌لى ئیسپانیا به خه‌ڵكى كوردستان.
kdp _
