سه‌رۆكی CIA بۆ دۆسیه‌ی خاشقچی لە ئەنكەرایە
هاتنی ئه‌و به‌رپرسی هەواڵگریی ئەمریكا تایبه‌ت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌یه له چۆنیه‌تی كوشتنی رۆژنامه‌نووسی سعوودی جه‌مال خاشقچی و ده‌یه‌وێ له نزیكه‌وه زانیاری به‌ده‌ست بهێنێت.
رۆژنامه‌ی (سۆڵ)ی توركی له‌باره‌ی هاتنی جینا هاسپل سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكاوە ئاشكرای كردووە كه ئه‌و ئافره‌ته پێشتر پشتگیری له ئه‌شكه‌نجه‌دانی زیندانیكراوان كردووه و ده‌ستیشی هه‌بووه له ئه‌شكه‌نجه‌دانی چه‌ندین ئه‌ندامی سه‌ر به‌گرووپی تیرۆریستی ئەلقاعیده.
جینا له‌سه‌ر داوای دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا سەردانی ئه‌نكه‌رای كردووە و ده‌یه‌وێت دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئه‌مریكا راپۆرتێكی ورد له‌م رووه‌وه پێشكه‌شی ترەمپ بكات.
جینا هاسپل له ساڵی 2002 به‌رپرسی یه‌كێك له زیندانه‌كانی CIA بووه له تایلاند، تۆمه‌تباریشه به‌وه‌ی له‌و زیندانه‌دا چه‌ندین كرده‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دانی دژی زیندانیكراواندا ئه‌نجام داوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه نهێنیانه‌ی له لای CIAدا هه‌ڵگیراوه و به‌شێكی كه‌وتووه‌ته ده‌ست میدیاكان، هاسپل له زیندانی تایلاند به‌شێوه‌یه‌كی زۆر توند ئه‌شكه‌نجه‌ی ئه‌بو زوبه‌یده‌ی داوه، كه به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی گرووپی ئه‌لقاعیده بووه.
ئه‌و رێگه‌ی نه‌داوه ئه‌بو زوبه‌یده بخه‌وێت و سه‌ری به‌توندی به‌دیواردا كێشاوه و به‌و هۆیه‌وه چاوێكی كوێر كردووە.
باسنيوز
