مەلا کرێکار: ١٥٪ی دەنگەکانی کۆمەڵی ئیسلامی ساختەن
لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا کە دوو ڕۆژی ڕابردوو بڵاوی کردووەتەوە، مەلا کرێکار ئاشکرای کرد، ”پیاوێکی موسوڵمانی نێو کۆمەڵ“ پێی گوتووە، ٨ رەگەزنامەیان پێی داوە و داوایان لێکردووە بەو ڕەگەزنامانە، دەنگ بە سۆران عومەر بدات.
جەختیشی کردووەتەوە کە ١٥٪ی دەنگەکانی کۆمەڵی ئیسلامی ساختەن.
مەلا کرێکار لەو تۆمارە ڤیدیۆییەدا بە توندی هێرش دەکاتە سەر سۆران عومەر و ئاشکرای دەکات کە سەر بە دەزگا هەواڵگرییەکانە و دەڵێت: ”ئەو کاتەی نەشتەرگەرییان بۆی کرد، بوو بە پیاوی ئێران، بە زۆر کردیان بە کۆمەڵ، ئەگینا عەلی باپیر دەیویست وەک ڕۆژنامەنووسێک بەکاری بهێنێت دژی کاک ماکوان“.
هەر لەو تۆمارەدا مەلا کرێکار باسی لە خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەری نێو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردووە و ئاماژەشی بە وتەیەکی لاهوور جەنگی، یەکێک لە سەرانی خیانەتەکە داوە و بە زیانێکی گەورە بۆ کوردستان وەسفی کردووە.
باسنيوز
