36 ئافرەت لە پەرلەمانی نوێی كوردستاندا ئەندامن

36 ئافرەت لە پەرلەمانی نوێی كوردستاندا ئەندامن
بەگوێرەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، كە لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و راپرسی لە هەرێمی كوردستان راگەیەندرا، لە خولی نوێی پەرلەمانی كوردستاندا 36 ئافرەت ئەندامن و 32٪ی ڕێژەی پەرلەمانتاران پێكدێنن.


لە لیستی پارتیدا 14 كاندیدی ئافرەت دەرچوون و بوون بەپەرلەمانتار، لە لیستی یەكێتیشدا 7 ئافرەت دەرچوون، لەگەڵ 4 پەرلەمانتاری گۆڕان و 2 پەرلەمانتاری نەوەی نوێ، 2ی كۆمەڵ و 2ی یەكگرتووی ئیسلامی.


بەپێی ئەنجامەكان، 5 پەرلەمانتاری ئافرەتیش لە نوێنەرایەتی پێكهاتەكانی توركمان و سریان و ئاشووری دەرچوون.


هەندێ لەم پەرلەمانتارە ئافرەتانە بەدەنگی دەنگدەران بوون بەپەرلەمانتار و بەشێكیشیان لە ڕێگەی سیستەمی كۆتای ئافرەتانەوە دەرچوون.


جێی باسە لە خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستاندا، 34 ئافرەت تیایدا ئەندام بوون.

bas news _
Top