سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئیسلامی لە حەسەكە دەستگیر كرا

سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئیسلامی لە حەسەكە دەستگیر كرا
ئیدارەی خۆجێیی پەیەدە لە ڕۆژئاوای كوردستان رایگەیاند هێزەكانی ڕژێمی ئەسەد لە حەسەكە سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئیسلامییان دەستگیر كرد.


بەپێی سەرچاوەیەكی پەیەدە مەلا محەمەد مەلا رەشید غەرزانی سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئیسلامی لەلایەن هێزەكانی ڕژێمی ئەسەدەوە دەستگیر كراوە، ئەمەش لەو كاتەدا كە لە لقی بەڕێوەبەرایەتی كۆچ و پاسپۆرتی شاری حەسەكە دەگەڕایەوە.


مەلا غەرزانی سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئیسلامیە لە كانتۆنی جزیرە، پێشنوێژ و وتارخوێنیشە لە مزگەوتی بەدر لە گەڕەكی هیلالیە لە شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان.


سەرچاوەكەی پەیەدە ئاماژەی بەوە داوە كە تا ئێستە نازانن هۆكاری دەستگیركردنی مەلا محەمەد غەرزانی چیە.
bas news
Top