وەزارەتی ئەوقاف: مامۆستایەکی ئایینی لە شاری هەولێر خۆی کوشت

 وەزارەتی ئەوقاف: مامۆستایەکی ئایینی لە شاری هەولێر خۆی کوشت
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، مامۆستایەکی ئایینی لەنێو مزگەوتدا خۆی کوشت.



نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) کەمێک لەمەوبەر (دووشەممە ٢٢ی ١٠ی ٢٠١٨) بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ مامۆستا مەلا عەبدوڵا ئەحمەد سلێمان، ئیمامی مزگەوتی (شێخ مستەفا) لە شاری هەولێر، لەنێو مزگەوت و بە هۆکارێکی نەزانراو خۆی کوشتووە.



هەر لەمبارەیەوە (باسنیوز) پەیوەندی بە گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینییەوە کرد و ڕوونی کردەوە کە ئەو مامۆستا ئایینییە ساڵێک لەمەوبەر خانەنشین کراوە، بەڵام بە گرێبەست لە کارەکەی بەردەوام بووە، چونکە تەمەنی سەرووی ٧٠ ساڵ دەبێت.



تاوەکوو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، پۆلیسی هەولێر هیچ زانیارییەکی فەرمی لەبارەی خۆکوشتنی ئەو مامۆستا ئایینییە بڵاو نەکردووەتەوە.





باسنيوز
Top