پشده‌ر.. هه‌وره‌برووسكه بووە هۆی مرداربوونەوەی ژماره‌یه‌ك ئاژەڵ
حسێن عه‌بدوڵلا، گوته‌بێژى پۆلیسى به‌رگرى شارستانى ڕاپه‌ڕین ڕاگه‌یاند: "ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ئاگادار كراینه‌وه كه له گوندى زه‌نگڵانى سه‌ر به شاره‌دێى سه‌نگه‌رى سنوورى پشده‌ر، هه‌وره‌برووسكه له مه‌ڕوماڵاتى هاووڵاتیه‌كى داوه و به‌هۆیه‌وه 16 سه‌ر مه‌ڕ مرداربوونه‌ته‌وه".
ئەمڕۆ شەپۆلێکی بارانبارین زۆرینەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و لە هەندێ ناوچەش هەورەبرووسکەشی لەگەڵدا بوو.
bas news-
