دۆسكی: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەیەوێت کورد بەشدارییەکی کارای لە عێراقدا هەبێت
د. دیندار نه‌جمان دۆسكی, شرۆڤه‌كاری سیاسی, بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ورووپاش, ده‌یانه‌وێت به‌زوویی حكوومه‌تی عێراق دروست بكرێت, چونكه نایانه‌وێت عێراق بكه‌وێته بۆشاییی ده‌ستوورییه‌وه, هه‌رچه‌نده ئێستا حكوومه‌تی عێراق وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م هه‌نگاوی ناوه و عادل عه‌بدولمه‌هدی كراوه‌ته‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق, به‌ڵام چونكه كوتله‌ی گه‌وره و زۆرینه له عێراق نییه و كورسییه‌كانی كوتله‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی زۆر نین, ڕه‌نگه وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیره‌كانی پێشوو پێگه‌ی بڕیاری به‌هێز نه‌بێت, ئه‌مه وای كردووه كه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بێنه سه‌رخه‌ت و بیانه‌وێت به‌شداریی كورد له حكوومه‌تی عێراقدا كارا بێت, چونكه به‌بێ به‌شداریی كارای كورد, ڕه‌نگه حكوومه‌تی عێراق له‌نگ بێت".
دۆسكی ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو: "به‌شێك له گرفته‌كه له په‌رته‌وازه‌ییی ناوماڵی كورده, به‌داخه‌وه هه‌ر هێزێكی سیاسیی كوردستان به‌جیا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كات و ئه‌مه گرفته, ئه‌ركی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیش قورسه له‌و ڕوانگەیە‌وه كه ڕه‌نگه به‌ئاسانی پۆسته‌كانی حكوومه‌ت یه‌كلا نه‌كرێته‌وه, به‌تایبه‌ت پشكی كورد كه ده‌بێ سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كان ئه‌و په‌رته‌وازەییە سیاسییه وه‌لاوه بنێنن و كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م جاره له كابینه‌ی حكوومه‌تی عێراقدا كورد 5 وه‌زاره‌تی به‌ركه‌وێت."
دۆسکی گوتیشی: "ده‌بێ كورد پێداگری له‌سه‌ر هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی و ده‌ره‌وه بكات, داخوازییه‌كانی فراوانتر بكات, چونكه ناكرێت ئه‌م جاره‌ش كورد له عێراقدا وه‌ك ته‌ماشاكه‌رێك ڕۆڵ بگێرێت, به‌تایبه‌ت له‌م قۆناغه‌دا كه ڕه‌نگه ئه‌مه‌ریكا له ڕێگای خۆیه‌وه فشار له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بكات، تا هه‌ولێر و به‌غدا به یه‌كجاری گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن, له لایه‌كی دیكه‌شەوە فشاری كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر هه‌ردوولا هه‌یه, تا ئارامیی سیاسی و ئه‌منیی زیاتر بۆ عێراق ده‌سته‌به‌ر بكرێت".
ئه‌و شرۆڤه‌كاره پێشی وایه كه هه‌ڵوێستی سیاسیی عێراق به‌رانبه‌ر به مادده ده‌ستورییه‌كان باش نییه, گرنگه سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان له ڕێگای دادگای ده‌ستووره‌وه په‌نا بباته به‌ر یه‌كلاكردنه‌وه‌ی گرفته ده‌ستورییه‌كانیش.
kdp-
