بەرپرسێکی گۆڕان ”بە نائومێدییەکی قووڵ“ەوە دەستی لەکار کێشایەوە
کەمێک لەمەوبەر (یەکشەممە ٢١ی ١٠ی ٢٠١٨)، د. محەمەد عەلی، ڕێکخەری ژووری توێژینەوەی سیاسیی بزووتنەوەی گۆڕان و ئەندامی جڤات، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، ”بە دڵێکی پڕ لە غەم و نائومێدییەکی قووڵەوە“ دەست لەکار کێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند.
هاوکات سوپاسی سەرجەم هاوڕێیانی لە ژوورەکە و جڤات کرد کە لە ماوەی ڕابردوودا پێکەوە کاریان کردووە.
محەمەد عەلی ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە داهاتوودا قسەی لەبارەی هۆکارەکانی وازهێنانی و لاوازبوونی گۆڕان دەبێت.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر، (باسنیوز) پەیوەندی بە دکتۆر محەمەد عەلییەوە کرد، هەرچەندە جەختی لە دەست لەکار کێشانەوەی کردەوە، بەڵام ڕای گەیاند کە ئێستا هۆکاری وازهێنانی ئاشکرا ناکات.
باسنیوز
