ئەنجوومەنی كۆمسیاران وادهی ئەنجامی كۆتاییی ھەڵبژاردنەكان دیاری دهكات
سەبارەت بە كاتی راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، ئیسماعیل خورماڵی، بڕیاردەری ئەنجوومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەلڕَبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "كۆمسیۆن ئەنجامەكانی ھەڵبژاردنی تەواو كردووە و سكاڵاكان و ئەو سندووقانەی قردێلەی سوریان لێ دراوە، ھەمووی یەكلا كراونەتەوە و خراونەتە بەردەم ئەنجوومەنی كۆمسیاران بۆ ئەوەی بڕیاریان لەسەر بدات و ئەنجامەكان ئاشكرا بكات".
لەبارەی كاتی ئاشكراكردنی ئەنجامەكانیش، خورماڵی گوتی: "ئەم حەفتەیە ئەنجوومەنی كۆمسیاران كۆ دەبێتەوە، كە بڕیار لەبارەی ئەنجامەكانەوە دەدات و دواتریش ئاشكرایان دەكات، چونكە وردەكاریی پڕۆسەكە ھەمووی تەواو بووە و لە بەردەم ئەنجوومەنی كۆمسیارانە بۆ ئەوەی بڕیاری كۆتایی لەبارەوە بدات".
kdp -
