پۆلیسی سۆران هاووڵاتیەكی رفێندراوی رزگار كرد

پۆلیسی سۆران هاووڵاتیەكی رفێندراوی رزگار كرد
پۆلیس و ئاسایشی سۆران دوای ئەوەی هەواڵی رفاندنی هاووڵاتییەكیان پێدەگات، بەماوەی كەمتر لە 10 كاتژمێر هاووڵاتیە رفێندراوەكە رزگار دەكەن و تاوانبارەكەش دەستگیر دەكەن.


لەمبارەیەوە سەرچاوەیەكی ئاگەدار لە شاری سۆران رایگەیاند كە دوێنێ پێنجشەممە دوای ئەوەی ھەواڵی ڕفاندنی کەسێک لەلایەن ھاووڵاتیەکەوە گەیەندرایە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، لە بەدواداچوونێکی دەستبەجێدا، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ناو شار و فریاکەوتن بەھاوکاری پۆلیسی مێرگەسوور ڕاسپێردران و بەدواداچوونیان دەستپێكرد.


سەرچاوەكە ئاشكرای كرد كە هێزە ئەمنیەكانی دەڤەرەكە توانیویانە بەماوەی كەمتر لە 10 كاتژمێر سۆراخی تاوانەکە بزانن و رفێندراوەكە دەدۆزنەوە و بەسەلامەتی رزگاری دەكەن، تاوانبارەكانیش دەستگیر دەكەن.


لەمبارەیەوە كرمانج عیزەت دەرگەڵی قایمقامی سۆران لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبوك) دەستخۆشی لە هێزە ئەمنیەكان كردووە و نووسیویەتی جێی پشت پێبەستن و متمانەی خەڵكن، گرەنتی ئاسودەیی و دڵنەوایی خەڵکی دەڤەرەکەن.

bas news -
Top