پۆلیسی سۆران ھۆشداری دەداتە فرۆشیار و دووکانداران
راید سەعدوون نەبی ھاودیانی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران ڕايگەیاند: "ئاگاداری گشت خاوەن دووکاندارەکانی سۆران دەکەینەوە، بۆ خۆپاراستن لە پێبژاردن و لێپێچینەوە لەگەڵیان، بە ھیچ شێوەیەک کەلوپەلی دووکانەکانیان نەھێننە سەر شۆستە، ھێنانە دەرەوەی شتەکانیان بە ھەموو شێوەیەک قەدەغەیە و تووشی سزای یاسایی دەبنەوە".
گوتیشی: "مەبەست لەم ڕێکارە بۆ زیاتر ڕێکخستن و بەخشینی سیمایەکی جوان بە شارەکەمانە، بەشی پۆلیسی شارەوانی سەرپەرشتی لابردنی سەرپێچییەکانی ناو بازاڕ دەکات، داواکارین ھاوکاریی تەواوی ئەفسەران و کارمەندانی بەشی پۆلیسی شارەوانی بکەن".
باسنيوز
