حكوومەتی توركیا 772 ملیۆن لیرە بەپارته‌ سیاسییه‌كان دەبەخشێ

 حكوومەتی توركیا 772 ملیۆن لیرە بەپارته‌ سیاسییه‌كان دەبەخشێ
حكوومه‌تی توركیا بودجه‌ی ساڵی 2019ی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی توركیا كردووه‌، تیایدا پشكی ئه‌و پارته‌ سیاسییانه‌ داندراوه‌ كه‌ وه‌كو پارت چوونه‌ته‌ په‌رله‌مان و به‌ربه‌ستیان شكاندووه‌، بەگشتی بەهەموو پارتە سیاسییەكان بڕی 772.3 ملیۆن لیره‌ی توركی وەردەگرن.

ئەمڕۆ هەینی رۆژنامه‌ی (سۆزجو)ی توركی بڵاوی كردەوه‌، له‌و رێژه‌یه‌ی بۆ پارته‌ سیاسییه‌كان دانراوه‌، ئاكپارتی به‌ته‌نیا نیوه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌رده‌كه‌وێ كه‌ 335 ملیۆن لیره‌ی توركییه‌ بۆ ساڵێك.

هه‌روه‌ها بۆ یه‌كه‌م جاره‌ پارتی باش (ئیی پارتی) سوودمه‌ند ده‌بێت له‌و پاره‌یه‌، چونكه‌ توانی له‌ هه‌ڵبژاردنی 7ی حوزه‌یران به‌ربه‌ست بشكێنێت و 10%ی ده‌نگه‌كانی هێنا.

جه‌هه‌په‌ له‌و هاوكارییه‌ی حكوومه‌ت بڕی 178 ملیۆن و 564 هه‌زار لیره‌ وه‌رده‌گرێت، هه‌روه‌ها هه‌ده‌په‌ بڕی 92 ملیۆن و 238 هه‌زار لیره‌ وه‌رده‌گرێت، مه‌هه‌په‌ش 87 ملیۆن و 508 هه‌زار لیره‌ و پارتی باشیش 78 ملیۆن و 520 هه‌زار لیره‌ وه‌رده‌گرێت.

بودجه‌ی ساڵی 2019ی توركیا به‌لیره‌ دانراوه‌ كه‌ بڕەكەی 867 ملیار و 296 ملیۆن و 403 هه‌زار لیره‌ی توركییه‌، كە دەكاتە نزیكەی 153 ملیار دۆلار.











باسنيوز
Top