دوایین نرخی دۆلار و کانزاکان
ئەمڕۆ پێنجشەممە 18/10/2018، لەکاتی داخستنی بازاڕ بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، بەجێگیری مایەوە و بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 120 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمە لە کاتێکدا ئەمڕۆ بەیانی لەگەڵ کردنەوەی بازاڕ، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە هەمان نرخ بوو.
هەروەها نرخی نەوتیش لە بازاڕەکانی جیهاندا، ڕووی لە دابەزین کرد و بەرمیلێکی نەوتی برێنت بە 79 دۆلار و 46 سەنت و بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 69 دۆلار و 33 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات نرخی زێڕیش لە بازاڕەکانی جیهاندا، ڕووی لە دابەزین کرد و نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە 1224 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ، نرخی یەک ئۆنسە بە 1227 دۆلار بوو.
نرخی جۆرەکانی دیکەی زێڕیش لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە:
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 - 175,000 دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 - 205,000 دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 - 234,000 دینار
bas news-
