ماوەی یاسایی ئەنجوومەنی پارێزگاكان كۆتایی هاتووه
سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێریش ئاشكرایدەكات لە 10 ی مانگی پێنجەوە داوایان لە پەرلەمانی كوردستان كردووە چارەنووسی ئەنجوومەنی پارێزگاكان یەكلا بكەنەوە، بەڵام وەڵامیان نەدراوەتەوە.
لە 23 ی مانگی رابردووەوە ماوەی یاسایی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان لەكاركەوتووە، سەرۆكایەتی و ئەندامانی ئەنجوومەنیش رۆژانە دەوامی ئاسایی خۆیان لەنێو بینای ئەنجوومەن ئەنجامدەدەن بەڵام ناتوانن كۆببنەوەو بڕیار دەربكەن، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر باس لەو نووسراوە دەكات كە 5 مانگە بۆ پەرلەمانی كوردستانیان كردووە و تا ئێستا بێ وەڵام ماونەتەوە.
تا ئێستا چارەنووسی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دیار نییە، كە ئاخۆ ھەڵدەوەشێتەوە یاخود ھەڵبژاردن ئەنجامدەدرێت و ئەنجوومەنێكی نوێ پێكدێت، بۆیە چاوەرێدەكرێت یەكێك لە ئەركەكانی خوولی داھاتووی پەرلەمانی كوردستان ھەمواركردنەوە یاخود ھەڵپەساردنی یاسای تایبەت بە ئەنجوومەنی پارێزگاكان بێت.
k24 -
