كاروان جەلال: ڕاگهیاندنی ئەنجامی كۆتایی ههڵبژاردن له دهسهڵاتی ئەنجوومەنی كۆمسیاران دایه
ھەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام درا و رۆژی ٤ی ١٠ی ٢٠١٨ـیش كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی لە ھەرێمی كوردستان، ئەنجامی بەرایی سەدا ٨٥ـی دەنگەكانی بڵاو كردەوە.
پێوەست بە ڕاگهیاندنی ئهنجامی كۆتایی ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان، بەڕێوەبەری گشتیی داتاكان لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان و ڕاپرسی، كاروان جەلال، لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕایگەیاند: "بە فەرمی ڕاگهیاندنی ئهنجامی كۆتایی ھەڵبژاردنەكانی ٣٠ی ئەیلوول لەگەڵ وردەكاریی سكاڵاكان و تەواوی وردەكارییەكانی تر له دهسهڵاتی ئەنجوومەنی كۆمسیاران دایه ئهوان بڕیاری لەسەر دهدهن.
جەلال، گوتیشی: "تا ئێستا سەرجەم لایەنە سیاسییەكان ڕەزامەندن بەو ڕێككەوتنەی كە لە كۆمسیۆن ھەیە بۆ ڕاگەیاندنی دەرئەنجامەكان، بە پێی ئەم دەرئەنجامانەیش بێت، دەبێ سەرجەم لایەنە سیاسییەكان پێوەی پابەند بن، چونكە ئەنجوومەنی كۆمسیاران بڕیاری لەسەر داوە."
kdp-
