نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی په‌روه‌رده‌یی توركیا، كۆبوونه‌وه
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18/10/2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له مه‌هدی ئه‌كه‌ر وه‌زیری پێشووی كشتوكاڵی توركیا و هاكان كاراچای كونسوولی گشتیی توركیا له هه‌ولێر و شاندێكی ده‌زگای په‌روه‌رده‌ییی مه‌عارفی توركیا كرد كه له ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ری ده‌زگاكه پێكهاتبوو.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه وه‌زیری په‌روه‌رده و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌ی بوون، شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان به دیداری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و جه‌ختیان له په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه به‌تایبه‌تی له بواری په‌روه‌رده‌دا، هه‌روه‌ها سوپاسی هاوكاریی ده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمیان كرد بۆ كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی ده‌زگای مه‌عاریف له هه‌رێمی كوردستان.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد و په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیای له هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه به‌تایبه‌تی له بواری په‌روه‌رده و فێركردندا كه توركیا ئه‌زموونێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی په‌روه‌رده و فێركردنی هه‌یه و ده‌توانێت هاوكاری پێشكه‌ش به ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكات، ئاماده‌ییی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ هه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌مباره‌یه‌وه نیشان دا.
تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به سیستمی په‌روه‌رده و فێركردن له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
kdp-
