راگه‌یاندراوێک له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستانه‌وه
ده‌قی راگه‌یاندراوێک له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستانه‌وه
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌کانی جێبه‌جێکردنی یاسا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و نه‌هێشتنی ده‌ستێوه‌ردان له موڵکی گشتی. به‌پێی بڕیاری دادوه‌ر، له ئۆپه‌راسیۆنێکی ده‌زگا ئه‌منییه‌کان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گشتی، گروپێکی دزین و به قاچاخبردنی نه‌وت ده‌ستگیرکرا، که پێکهاتووه له چوار هاووڵاتی و دوو کارمه‌ندی ئاسایش.
ده‌ستگیرکراوان به پێی رێوشوێنه یاساییه‌کان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت و دوای ته‌واو بوونی لێکۆڵینه‌وه‌کانیش، له‌لایه‌ن دادگاوه دۆسیه‌کانیان یه‌کلا ده‌کرێته‌وه.
ئێمه له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان، هه‌موو لایه‌ک دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه، له پێناو سه‌روه‌ری یاسا، ئه‌رک و شه‌ونخونی ده‌زگاکانمان به‌رده‌وام ده‌بێت و رێگه ناده‌ین ده‌ستدرێژی بکرێته سه‌ر موڵک و ماڵی گشتی و هاووڵاتیان، هه‌ر که‌س و لایه‌نێکیش یاساشکێنی بکات، رووبه‌رووی دادگا ده‌کرێته‌وه و سزای یاسایی خۆی وه‌رده‌گرێت.
پێویسته ده‌زگا ئه‌منییه‌کان له پارێزگا و ناوچه جیاجیاکانی دیکه‌ی هه‌رێمی کوردستان، جێبه‌جێکاری یاسا بن و به‌هه‌مان شێوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رێگر و یاساشکێنه‌کان بکه‌ن و داڵده‌ی قاچاخچی و گه‌نده‌ڵکاران نه‌درێت.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان
١٨ی ئۆکتۆبه‌ری ٢٠١٨
kdp-
