سەركردەیەكی گۆڕان: بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەکانمان داوە
حەکیم عوبێد ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان ڕايگەیاند "ڕۆژی شەممە جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە و بڕیاری خۆڕێکخستنەوە لە ھەیکەلی سیاسی و ئۆرگانەکانی دەدات
گوتیشی "بزووتنەوەی گۆڕان ھێزێکە دەتوانێ نێو ماڵی خۆی ڕێک بخاتەوە، ھەروەھا ئێمە ھەموو شتێک دەکەین بۆ ڕێکخستنەوەی نێو ماڵی خۆمان".
جەختی لەوەش کردەوە كە لە کۆبوونەوەکەی ڕۆژی شەممەی داھاتوودا، جڤاتی نیشتمانی بڕیاری گرنگ دەدات، چونکە دەمایەوێت گۆڕان ھیچ کێشەیەكی ناوخۆیی نەمێنێ و بێتەوە دۆخی جارانی.
دەربارەی پۆستی رێکخەری گشتی و گۆڕینی عومەری سەید عەلی، حەکیم عوبێد ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان باسی لەوە کرد كە ئەگەر بڕیاری ھەڵبژاردنی ناوخۆیان بدەن، لە خوارەوە ھەڵبژاردن دەکەن تاوەکو پۆستی ڕێکخەری گشتی، بێگومان ئەوکاتە ھەرکەسێک مەرجەکانی ڕێکخەری گشتی تێدابێت، ئازادە لەوەی کە خۆی بۆ پۆستی ڕێکخەری گشتی ھەڵبژێرێت.
باسنيوز
