هه‌ڵه‌بجه.. ده‌ست به‌سه‌ر بڕێکی زۆر ده‌رمان و كه‌لوپه‌لی پزیشكی قاچاخدا ده‌گیرێت
له ڕاگه‌یاندراوێكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گومرگی هه‌ڵه‌بجه ، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كه‌وتوو، هاتووه"له دووه‌م ڕۆژی ده‌ست به‌كاربوونمانه‌وه توانیمان ده‌ست بگرین به‌سه‌ر ئۆتۆمبیلێكی ئیرانی له جۆری (پاسی نه‌فه‌رهه‌ڵگر) ، كه بڕێكی زۆر ده‌رمان ، كه‌لوپه‌لی پزیشكی و ده‌رمانی تاقیگه‌ی پزیشكی تێدابوو".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو"ئه‌و ئۆتۆمۆبیله له مه‌رزی باشماخه‌وه داخلی هه‌رێمی كوردستان ببوو ، به‌شیوه‌یه‌كی نایاسایی ، قاچاغ و شاراوه به‌بی مۆڵه‌تی لایه‌نی به‌رپرس و به‌بێ كوالیتی كۆنتڕۆڵ ویستوویه‌تی ئه‌و ده‌رمانانه بیهێنته ناو هه‌رێمی كوردستان".
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گومرگی هه‌ڵه‌بجه ، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه ، كه ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌ڵساوه به ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره ده‌ستگیرکراوە.
bas news-
