فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ده‌ڤه‌ری ئامێدی بۆردومان ده‌كه‌ن
له ئامێدی رایگه‌یاند، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، ئاقاری گونده‌كانی (سه‌رگه‌لێ و سگێرێ)، له ده‌ڤه‌ری (نهێلێ) بۆر دومان ده‌كه‌ن، كه ته‌نها 4 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری قه‌زای ئامێدییه‌وه دوورن.
، هیچ زیانێكی گیانی له ئاكامی بۆردومانه‌كه نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام زیانی به ژینگه‌ی ئه‌و شوێنانه گه‌یاندووه.
ماوه‌یه‌كه شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان شه‌ڕڤانانی په‌كه‌كه و سوپای توركیا، له گونده سنوورییه‌كانی باشووری كوردستان ده‌ستیپێكردووه.
k24-
